خلووسی ئاكار: ئه‌وه‌ی رۆژنامه یۆنانییه‌كه كردوویه‌تی په‌ڵه‌ی شووره‌ییه به مێژوویه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، "خلووسی ئاكار" رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی یۆنان به‌رامبه‌ر به سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردوویه‌تی "په‌ڵه‌ی شووره‌ییه" به مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری یۆنانه‌وه.
خلووسی ئاكار، "به توندی" ئیدانه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی كرد، كه وێنه‌یه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می خۆی بڵاوكردبوویه‌وه و له‌سه‌ری نووسیبوو: "به نه‌فره‌ت بیت".
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاندووه، ئه‌و كاره‌ی رۆژنامه‌كه هیچ داناییه‌كی تێدا نییه و خه‌ڵكی ژیری یۆنانیش ئه‌و كاره‌یان قبوڵ نییه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌نقه‌ره چاوه‌ڕوانی ئه‌سینا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی و ئیداری له دژی رۆژنامه‌كه بگرێته به‌ر.
له كاردانه‌وه‌شیدا، رۆژی هه‌ینی رابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باڵیۆزی یۆنانی له ئه‌نقه‌ره بانگی باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ت كردبوو و له‌و باره‌یه‌وه یادداشتێكی توندی ناڕه‌زایی وڵاته‌كه‌ی له‌و كاره‌ی رۆژنامه‌كه راده‌ستی باڵیۆز كردبوو.