ئیسرائیل: دوور نییه ئێران هێرشێكی هاوشێوه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه بكاته سه‌رمان
K24- هه‌ولێر:
ران كۆچاف، فه‌رمانده‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئێران ده‌توانێت له رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی له ساڵی رابردوو دوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وتییان له سعوودیه كرده ئامانج، هێرشی سه‌ر ئیسرائیلیش بكات.
له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "Walla"ـی ئیسرائیل، كۆچاف له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ هێرشێكی ئێرانی له یه‌مه‌نه‌وه گوتی: "ئه‌مه ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه و مه‌ترسییه‌كه بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌ی له سعوودیه روویدا ده‌كرێت له هه‌ر شوێنێكی دیكه رووبدات".
كۆچاف گوتیشی: ئێران له‌توانایدایه هێزه‌كانی له پێگه جیاوازه‌كان بڵاوبكاته‌وه، له‌وانه‌ش ناوچه‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان، كه به‌شی رۆژئاوای ئه‌و ناوچه‌یه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئیسرائیلدایه.
ده‌م به‌پرسیاره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئایا ده‌كرێت شتێكی له‌م جۆره له‌گه‌ڵ ئێمه رووبدات؟ به‌ڵێ ئاشكرایه كه ئه‌مه ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه".
فه‌رمانده‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئیسرائیل گوتیشی: "كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه له یه‌ك كاتدا له چه‌ند به‌ره‌یه‌كی جیاوازه‌وه هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ره، له‌وانه‌ش: كه‌رتی غه‌زه، سووریا، لوبنان و چه‌ند شوێنێكی دوورتریش".
له رۆژی 14ی سێپته‌مبه‌ری 2019 دوو دامه‌زراوه‌ی سه‌ر به گه‌وره كۆمپانیای ئارامكۆی نه‌وتی سعوودیه رووبه‌ڕووی هێرشێكی فراوانی ئاسمانی بوونه‌وه، دواتر گروپی "أنصار الله"ی حوسی یه‌مه‌ن به‌پراسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و ده‌شگوترێت، هێرشه‌كه له رێگه‌ی 10 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدرابوو.
دوای ئه‌و هێرشه‌ش هه‌ریه‌ك له سعوودیه، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ ئێران درێژ كرد، له به‌رامبه‌ریشدا تاران به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
H.B