نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی ئەمڕۆی نەوت

K24- هەولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 9 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 43 دۆلار و 24 سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، 10 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 42 دۆلار و 21 سەنت.

یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوو، زیادبوونی هەناردەی نەوتی لیبیا و ئەگەری گەڕانەوەی قەدەغەی هاتووچۆیە لە چەند وڵاتێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە مانگی چواری ئەمساڵ، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ لە جیهان، نرخی نەوت بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی و زیانی زۆری لەو وڵاتانەدا پشت بە نەوت بۆ بەدەستهێنانی داهات دەبەستن.

Reuters