جووتیارانی كورد به تاپۆی ره‌ش، رێگری له داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان ده‌كه‌ن
K24 - سه‌رگه‌ڕان:
ئه‌مڕۆ 21/9/2020، جارێكی دیكه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان ویستیان به هاوكاری پۆلیسی فیدرالی بگه‌ڕێنه‌وه چه‌ند گوندێكی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، به‌ڵام جووتیارانی كورد، له گوندی خه‌رابه رێگریان لێ‌كردن و نه‌یانهێشت بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ ده‌یان جووتیاری كورد بۆ رێگریكردن له داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان رێگریان له هاتنی عه‌ره‌بی هاورده‌كرد بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كانیان له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان و گوندی خه‌رابه، به‌و پێیه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵیی و موڵكه‌كانیان به تاپۆ هی خۆیانه و بۆیان ماوه‌ته‌وه.
جووتیارێك كه نه‌خشه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی پێیه و له بنه‌ڕه‌ته‌وه هی ئه‌وانه، باس له‌وه ده‌كات، له‌و هه‌موو پارچه زه‌وییه كشتوكاڵییه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه، هیچیان خاوه‌نی نین و گوتی: "هاتوون و هه‌ر عه‌ره‌بێكی هاورده داوای پارچه زه‌وی ده‌كات كه هی 8 جووتیاره، ئه‌وه چۆن ده‌كرێ داگیری بكه‌ن".
جووتیارێكی دیكه كه له ده‌ركردن و رێگریكردن له عه‌ره‌به هاورده‌كان به‌شداربوو، باس له‌وه ده‌كات كه باشترین به‌ڵگه بۆ خاوه‌ندارانی زه‌وییه‌كان، تاپۆی ره‌شی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانه له پێش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق، با بێن بزانن به‌ناوی كێیه؟
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه ته‌نیا پشتیوانی راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووكیان هه‌یه و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی و دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه پاڵپشتیان ناكات و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش درێژكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی به‌عسه له ناوچه‌كه.