خالید شوانی: پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك كارئاسانی بۆ هێنانی عه‌ره‌بی هاورده‌كراو ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21/9/2020 له باره‌ی هاتنی عه‌ره‌بی هاورده بۆ سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كورد رایگه‌یاند، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك ئاسانكاری بۆ داگیركردنی زه‌وییه‌كانی كورد ده‌كات.
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه عه‌ره‌بی هاورده، به پاڵپشتی هێزێكی پۆلیسی فیدرالی ویستیان زه‌وی و زاری جووتیارانی كورد له گوندی خه‌رابه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، كه سه‌ر به‌قه‌زای دوبزی پارێزگای كه‌ركووكه، داگیر بكه‌ن، به‌ڵام جووتیارانی كورد رێگریان لێ‌كردن و له ناوچه‌كه ده‌ریانكردن.
خالید شوانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، كارئاسانی بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه ته‌عریب بكه‌نه‌وه.