ناوه‌رۆكی گفتووگۆی نێوان سیمیۆنی و سوارێز ئاشكرا بوو
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، لویس سوارێز گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و له شایسته داراییه‌كانی خۆشبووه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گه‌یشتۆته رێككه‌وتن، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه سوارێز و سیمیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه.
فابریزیۆ رۆمانۆی په‌یامنێری سكای سپۆرتس ئاشكرای كردووه كه ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ فرۆشتنی ئالڤارۆ مۆراتا له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس له‌سه‌رهێڵه، له‌گه‌ڵ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه راسته‌وخۆ گواستنه‌وه‌ی لویس سوارێز راده‌گه‌یه‌نن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رادیۆی كۆپی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی گفتووگۆی كردووه و داوای له‌و یاریزانه كردووه ئه‌گه‌ر بتوانێت مووچه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه و سوارێزیش به‌م داواكارییه رازیبووه و رێككه‌وتن كه تا رۆژی هه‌ینی ته‌واوی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سوارێز له كه‌ته‌لۆنیاوه بۆ مه‌درید ته‌واو بكرێت.
لویس سوارێزی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له هاوینی 2014 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه نازناوێكی چامپیۆنزلیگی برده‌وه و له كۆی 283 یاری 198 گۆڵ و 109 ئاسیستی كرد.