یۆنان چاوه‌ڕێی سه‌ردانه‌كه‌ی پۆ‌مپێیۆ ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا له دژی توركیا
K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی یۆنان رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چاوه‌ڕێ ده‌كات له گرژییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره، واشنتن پاڵپشتییه‌كی به‌رچاوی ئه‌سینا بكات.
له كورته لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، ستیلیۆس بێتساس، گوته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان گوتی: وڵاته‌كه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له گرژییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا، پاڵپشتییه‌كی به‌رجه‌سته‌ی واشنتن به‌ده‌ست بهێنێت.
بێتساس گوتی: "به‌ر له هه‌موو شتێك چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌و گوتانه‌ی ئه‌مه‌ریكا دڵنیا بین كه به‌م دواییانه كردوویه‌تی، ئاخۆ چ جۆره پشتیوانییه‌كی هه‌ڵوێستی ئه‌سینا ده‌كات له‌سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌كان له‌باره‌ی "گێچه‌ڵكارییه‌كانی توركیا" له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به هاوكارییه‌كانی نێوان یۆنان و ئه‌مه‌ریكا له ئارادان، كه له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپێیۆدا بۆ هه‌ریه‌ك له ئه‌سینای پایته‌خت و دوورگه‌ی كریت تاوتوێ ده‌كرێن".
پێشتر كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "ERT"ـی یۆنانی رایگه‌یاندبوو، دوای ته‌واوبوونی لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له ماوه‌ی نێوان رۆژانی 27 بۆ 29ی ئه‌م مانگه مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كات.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌هۆی گه‌ڕان و كنه و پشكنینه‌كانی كه‌شتییه‌كانی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌دوای سه‌رچاوه‌ی وزه‌دا، گرژی له نێوان یۆنان توركیا درووست بووه.
سه‌رچاوه: نوفوستی
H.B