داوا ده‌كرێت كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكات
K24- كه‌ركووك:
مشتومڕی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته شەقامی عێراقی گه‌رم كردووه، كه بڕیار لەوە دراوە له ناوەراستی ساڵی داھاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، بەڵام ھێشتا دیار نیە کورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بەچ شێوەیەك بەشداری لەو ھەڵبژاردنەدا ده‌كات، كه ده‌گوترێت: ئه‌گه‌ر دۆخی ئه‌و ناوچانه به‌م شێوه‌یه بێت و كوردیش به فره لیستی به‌شداری بكات، ئه‌وا زیان به قه‌باره‌ی كورد ده‌گات، به تایبه‌ت كه ئێستا هه‌ڵمه‌تێك بۆ ته‌عریبكردن له‌و ناوچانه چڕكراوه‌ته‌وه.
هاووڵاتیانیش داوا ده‌كه‌ن، به‌ر له پرۆسه‌كه دۆخی ناوچه‌كانیان ئاسایی بكرێته‌وه و له به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌دا به‌شداری به پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكرێت.
هاوكات حزبەکانیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه کۆبوونەتەوە، بەلای ئەوانیشەوە کات کەمی ماوە، به‌ڵام تا ئێستا ھیچ بڕیارێکیان نەداوە، چونكه جیاوازی لەنێوان بۆچونەکانیان ھەیە و پێ ناچێت کورد له‌و ناوچانه بەیەك لیست بەشداری ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکات.
ھەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ھەڵبژاردنی دەستە و ستافێکی نوێیە لەحکومەتی عێراق، بەڵام پێکھاتەکانی کەرکووك لەم کاتەدا ئەوەی بۆیان گرنگە، گۆڕانکارییە لە ئیدارەی شارەکە و نەھێشتنی واقیعی سەپێنراوی کەرکووك.
H.B