وه‌زاره‌تی كاره‌با: كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی كه‌رتی كاره‌بای هه‌موار كردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رێژنه فوئاد، به‌ڕێوبه‌ری گرێبه‌سته‌كان له وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكرایكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی بواری كاره‌با له هه‌رێم كردووه و به‌و هۆیه‌وه پابه‌ندبوونی حكومه‌ت دابه‌ش دوو كراوه، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆری خه‌رجی ئه‌و گرێبه‌ستانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت و هاوكات به‌رهه‌می كاره‌باش زیادی كردووه.
توانای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با 737 مێگاواته. له باشترین حاڵه‌تدا له ساڵانی رابردوو، ته‌نیا 3 هه‌زار و 400 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنرا. به هۆی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌و بڕه گه‌یشتووه‌ته 3 هه‌زار و 800 مێگاواته. له %16 له لایه‌ن وێستگه حكومییه‌كان و %84ی به پاره‌دانی حكومه‌تی هه‌رێم له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سێ سه‌ره‌كیترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت. وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكان باس له نرخی كیلۆواتی كاره‌با و زیادكردنی به‌رهه‌م ده‌كه‌ن.
له كابینه‌كانی پێشوو، نرخی كڕینی یه‌ك كیلۆوات/ كاتژمێر به 6.3 سه‌نت بووه، ئێستا بۆ 4.5 سه‌نت كه‌مكراوه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رێژنه فوئاد، به‌ڕێوبه‌ری گرێبه‌سته‌كان له وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، گرنگترین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستیهێناوه، ئه‌وه‌یه كه به‌دواداچوون و چاكسازی و گۆڕانكاری كردووه له گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با. پابه‌ندبوونی حكومه‌ت دابه‌ش دوو كراوه. واته پابه‌ندبوونه‌كه كه‌مكراوه‌ته‌وه، پێشتر به گوژمه‌یه‌ك دانرابوو، %60ی گرێبه‌سته‌كان بوو، ئێستا بووه‌ته %30ی گرێبه‌سته‌كان و بڕێكی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت.
له چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مدا، هه‌موواری سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی بواری كاره‌با كراوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، رێژنه فوئاد گوتی: هه‌موو گرێبه‌سته‌كان به‌دواداچوونیان بۆ كرایه‌وه و گۆڕانكاریان تێداكرا و هه‌موو گرێبه‌سته‌كان به یه‌ك سیسته‌م رێكخرانه‌وه.