خالید شوانی: پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك كارئاسانی بۆ ته‌عریب ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگەیاند، راكان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووك دەستێکی باڵای لە داگیرکردنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی کورد لە کەرکووك هه‌یه.
دووپاتیشی كرده‌وه، راكان جبووری کارئاسانی تەواو بۆ عەرەبە هاوردەکان دەکات بۆ ئه‌وه‌ی ماڵ و موڵكی كورد له سنووری پارێزگای كه‌ركووك داگیر بكه‌ن.
گوتیشی: هەندێك لە دادوەرانی کەرکووکیش لە گەڕاندنەوەی عەرەبە هاوردەکان ئاسانکاری دەکەن.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی هاتنی عه‌ره‌بی هاورده بۆ سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كورد دووپاتی كرده‌وه، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك ئاسانكاری بۆ داگیركردنی زه‌وییه‌كانی كورد له سنووری ئه‌و پارێزگایه ده‌كات.
H.B