"واشنتن نیگەرانە لە ھاوكاری نێوان ئێران و كوریای باكوور و ھەوڵی راگرتنی دەدات"
K24 - ھەولێر:
ئیلیۆت ئەبرامز، نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ھەست بە نیگەرانی دەكات لە ھاوكاری نێوان ئێران و كۆریای باكوور و ھەموو ھەوڵێك دەدات بۆ راگرتنی ئەو ھاوكارییە.
ئەبرامز وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێكی دایەوە سەبارەت بەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ھیچ بەڵگەیەكی له باره‌ی دەستپێكردنەوەی ھاوكاری نێوان بیۆنگ یانگ و تاران ده‌ستكه‌وتووه، به تایبه‌تی له بواری پەرەپێدانی مووشەكەكانی مەودا درێژی تارانه‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئەبرامز ھاوكات بوو، له‌گه‌ڵ بڕیاری نوێی ئه‌مه‌ریكا بۆ سەپاندنی سزای نوێ بە سەر 27 كه‌سایه‌تی و قه‌واری ئێرانی‌دا، كه ئه‌مه‌ریكا بڕوای وایه تێوه‌گلاون له پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران.
سەرچاوە: رۆیتەرز