لاڤرۆڤ: رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان ئۆپۆزیسیۆن و حكومەتی سووریا كۆتاییھات
K24 - هەولێر
رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان حكومه‌تی سووریا و ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته كۆتاییهاتووە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دوێنێ (دووشەممە، 21-9-2020) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی عەرەبییە گوتی "شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان حكومه‌تی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته كۆتاییهات و ته‌نیا دوو خاڵی گه‌رم له‌و وڵاته‌دا ماون ئه‌وانیش: ئیدلب و رۆژهه‌ڵاتی فوراتن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتیشی، هه‌ر كاتێك ره‌وشه‌كه ئارام بووه‌وه، گه‌ڕی سه‌ربازی رووسیا و توركیا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ئیدلب لەدەست رێکخراوی تەحریر شامە، کە بەگوتەی لاڤرۆڤ "بەرە بەرە ژمارەی چەکدارانی کەمدەبێتەوە".
دەستەی تەحریر شام، گرووپێکی جیهادیی سەلەفییە و لە ساڵی 2017ـەوە دامەزراوە، یەکێکە لە لایەنە سەرەکییەکانی شەڕی ناوخۆی سووریا و بەشێکی چەکدارانی بیانین.
لاڤرۆڤ گوتیشی "ناوچەی گەرمی دووەم؛ کەناری رۆژهەڵاتی رووباری فوراتە، کە تێیدا هێزە ئەمەریکییەکان بەشێوەیەکی نایاسایی لەگەڵ هێزە جوداخوازەکان کۆبوونەتەوە و، بەشێوەیەکی نابەرپرسانە لەگەڵ کوردن".
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی "کۆمپانیایەکی ئەمەریکیی نەوتیان هێناوەتە ناوچەکە و پێویستییەکانی خۆیان لە نەوت دابیندەکەن، بەبێ رێزگرتن لە سەروەریی سووریا و یەکێتیی خاکەکەی وەک چۆن لە بڕیاری 2254ـی ئەنجوومەنی ئاسایش‌دا هاتووە".
هـ.ر.