وەزارەتی دارایی عێراق لە دابینکردنی مووچە کێشەی بۆ دروستبووە
K24- ههولێر:
میدیا عێراقییهكان له سهر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویانكردووهتهوه، بەهۆی کەمی پارەی کاشەوە، وەزارەتی دارایی نهیتوانیوه مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران خهرج بكات.
به گوتهی سهرچاوهكه، وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی پەسەندکردنی پڕۆژە بودجەی ئەمساڵە لە لایەن پەرلەمانەوە، چونکە بڕگەی وەرگرتنی قەرزی تێدایە, بۆ ئەوەی بتوانێت پارەی کاش بۆ مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران دابین بکات.
هاوکات روونیشی کردووەتەوە، وەزارەتی دارایی پێویستی بە 3 ترلیۆن دیناری دیکە هەیە، بۆ ئەوەی بیخاتە سەر ئەو بڕە پارەیەی هەیەتی و مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابین بکات. ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی داکەوتنی نرخی نەوت، عێراق دووچاری قەیرانی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بووەتەوە، چونکە به رێژهی زیاتر لە 90%ی بودجەی عێراق پشت بە داهاتی نەوت دهبهستێت.
H.B