رێكخراوی گازی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دامه‌زرا
K24- هه‌ولێر:
تارق موللا، وەزیری نەوت و سەرچاوە کانزاییەکانی میسر لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە كۆڕبه‌ندی گازی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رێککەوتنێکیان بۆ گۆڕینی كۆڕبه‌نده‌كه بۆ رێکخراوێکی نێودەوڵەتی واژۆکرد.
لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە هەریەك لە تارق موللا، وەزیری نەوت و سەرچاوە کانزاییەکانی میسر، ناتاشا بالیدیس، وەزیری وزە و بازرگانی و پیشەسازی قوبرس، کۆستێس هاتدزاکێس، وەزیری ژینگە و وزەی یۆنان، یۆڤال شتاینتیز، وەزیری وزەی ئیسرائیل، ئەلێساندرا تودی، وەزیری گەشەپێدانی ئابووری ئیتاڵیا و هالە زواتی، وەزیری وزەی ئوردن لەسەر دامەزراندنی رێکخراوەکە رێککەوتن.
هاوکات هەریەك لە ڤیکتۆریا کۆتس، راوێژکاری یەکەمی وەزیری وزەی ئەمه‌ریکا و کرێستینا لۆبیلۆ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وزە لە بڕی کۆمیسیاری وزەی یەکێتی ئەوروپا وەك چاو‌دێر لە رێککەوتنەکەدا بەشدارن.
بە گوێرەی رێکەوتنەکە، ئەو رێکخراوە پەیکەربەندییەکی تەواوی بۆ دەکرێت، بەرژەوەندی ئەندامان دەپارێزێت لە بەکارهێنانی سەرچاوە سرووشتییەکانیان. هەروەها بنکەی سه‌ره‌كی لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەبێت.
میدیا میسرییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، شاره‌زایان و پسپۆڕانی جیهانی دامه‌زراندنی ئه‌و رێكخراوه كه له 6 وڵاتی ئه‌ندام پێكهاتووه، به هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتوو بۆ دانانی سنوورێك بۆ "گێچه‌ڵكارییه‌كانی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی وزه‌دا" داده‌نێت و ده‌بێته كارتێكی به‌هێزی فشار بۆ وه‌ستاندنی "ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌ردۆغان" بۆ سه‌ر ئاوه‌كانی قوبرس.
H.B