به‌شیر حه‌داد: بۆ رێگریكردن لە تەعریب ئه‌مڕۆ نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراقی ده‌كەین
K24 – ھەولێر:
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ی راگه‌یاند ئه‌مڕۆ نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن، بۆ رێگریكردن له دووباره ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به‌شیر حه‌داد گوتیشی: كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی ته‌عریبكردن به‌رده‌وام بێت، ره‌نگه ده‌رئه‌نجامی خراپی لێبكه‌وێته‌وه و ره‌وشه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت.
سه‌باره‌ت به پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردن، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی: داهاتوو په‌رله‌مان ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.