جۆنسۆن داوا لە بەریتانییەکان دەکات لەماڵەوە کارەکانیان بکەن

ئاماره‌كانی كۆرۆنا روو له‌ هه‌ڵكشانه‌

K24- هه‌ولێر:

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانی هانی دانیشتووانی وڵاتەکەی دەدات، بگەڕێنەوە و لە ماڵەکانیان کارەکانیان ئەنجامبدەن، بۆ ئەوەی بتوانن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا زاڵ بن و رووبەڕووی هەڵکشانی رێژه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسەکە ببنەوە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرپرسێکی باڵای به‌ریتانیا ئاماژەی بەوەداوە، جۆنسۆن داوای لە نوێنەرانی پەرلەمان کردووە، هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ، بۆ ئەوەی رێوشوێنی ریشەیی بگرنە بەر.

ئەمە لە کاتێکدایە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرنا لە بەریتانیا و چەندین وڵاتی دیکە لە هەڵکشانە و، لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز مەترسییەکانی تەشەنەسەندی ئەو پەتایە زیادیکردووە.

H.B