سلێمانی.. له‌سه‌ر سكاڵای سه‌رۆك كۆمار رۆژنامه‌نووسێك ده‌ستگیركرا

K24 – هه‌ولێر:
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، له‌سه‌ر سكاڵای سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، له لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركرا.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، وتارێكی به ناونیشانی "تاكه‌ی سه‌رۆك كۆمار رۆنگ ساید لێ ئه‌خوڕێت؟" وتارێكی بڵاوكردبوویه‌وه و به‌و هۆیه‌وه له لایه‌ن نوێنه‌رێكی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه سكاڵای له دژ تۆمار كراوه.
به گوێره‌ی لێدوانی پۆلیسی سلێمانی، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمڕ ده‌ستگیركراوه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاسۆ هاشم، پارێزەری راوێژكار لە ئه‌كاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "فەیسبووك" بڵاویكردووه‌ته‌وه، كە بەهرۆز جەعفەر لەسەر سكاڵای بەرهەم ساڵح و لەسەر وتارێكی رۆژنامەوانی دەستگیر كراوە و پشتیوانیی خۆی وەكوو تیمی پارێزەران بۆ ناوبراو دەربڕی.
هاوكات، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھەواڵەکەی پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند: "بەھرۆز جەعفەر، لە لایەن نوێنەری سەرکۆمارەوە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە و لە لایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر كراوە تا ئەو كاتەی دادوەر بڕیار لەسەر دۆسیەكە دەدات".
ده‌ستگیركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له كاتێكدایه له هه‌رێمی كوردستان كار به یاسای ژماره 35ی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كرێت و به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه، نابێت هیچ رۆژنامه‌نووسێك به هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
سه‌رچاوه: باس‌نیوز