ئه‌ردۆغان داوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی ناووكی ئێران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، پێویسته پرسی پرۆگرامی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران له رێگه‌ی گفتوگۆ و به گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكی توركیا له رێی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی 75ـه‌مینی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوتی: ئێمه پشتیوانی له چاره‌سه‌ری پرسی پرۆگرامی ناووكی ئێران له رێگه‌ی گفتوگۆ و به پشتبه‌ستن به یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین.
گوتیشی: جارێكی دیكه بانگهێشتی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، پابه‌ندی ئه‌و پلانه گشتگیره بن، كه تایبه‌ته به رێككه‌وتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و هۆكارێكی گرنگ بوو بۆ سه‌قامگیربوونی ره‌وشی هه‌رێمایه‌تی له ناوچه‌كه.
دوێنێ ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌ك سزای نوێی به‌سه‌ر به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران و ژماره‌یه‌ك كه‌س و لایه‌ندا سه‌پاند، كه په‌یوه‌ستن به پرسی پرۆگرامی ناووكی ئێرانه‌وه.
له (8ی ئایار/ مایۆی 2018)، ئه‌مه‌ریكا یه‌كلایه‌نه له‌و رێككه‌وتنه ناووكییه پاشه‌كشه‌ی كرد، كه له ته‌مموز/ یۆلیۆی 2015 له برۆكسل له نێوان ئێران له لایه‌ك و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (چین، رووسیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا) له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا واژووكرابوو.