قەرزەكانی سەر حكومەتی توركیا زیاد دەكەن

گەیشتووەتە 249 ملیار دۆلار

K24 - ھەولێر

كۆی قەرزی گشتی حكومی لە توركیا تا كۆتاییەكانی مانگی رابردوو، گەیشتووەتە 249 ملیار دۆلار.

وەزارەتی گەنجینە و دارایی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردووە، كۆی قەرزی گشتی حكومەتی توركیا تا كۆتاییەكانی مانگی رابردوو، گەیشتووەتە ترلیۆنێك و 800 ملیار لیرەی توركی ، كە یەكسانە بە نزیكەی 249ملیار دۆلار.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتەكە، تەنیا لە مانگی رابردوودا قەرزی دەرەكی بەرێژەی 45% بەرزبووەتەوە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو.

جەختیشیكردەوە، نزیكەی 45.5%ـی قەرزەكە بە دراوی ناوخۆییە و ئەوەی دەمێنێتەوە بە دراوی بیانییە و نزیكەی 150 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار قەرزی ناوخۆییە و 97 ملیار و 900 ملیۆنیش قەرزی دەرەكییە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، كۆی قەرزی گشتی خۆی لە قەرزی شایستەی دامەزراوەكانی كەرتی گشتی و بانكی ناوەندی و ھەروەھا كۆمپانیاكانی تایبەت و خێزانەكان لە توركیا دەگرێتەوە.
لە دوایین مامەڵەكانیشدا بەھای ھەر دۆلارێكی ئەمەریكی یەكسان بوو بە 7.64 لیرەی توركی.