نرخی زێڕ لە دابەزینەوە بۆ دابەزینی زیاتر

13 هەزار دینار دابەزیوە بەراورد بە دوینێ

K24 - هەولێر

نرخی زێڕ کە دوێنێ بۆ کەمترین ئاستی لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو دابەزیبوو، ئەمڕۆ زیاتریش دابەزی، بەجۆرێک مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بەراورد بە دوێنێ 13 هەزار دینار لە نرخەکەی کەمبووەتەوە.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی سەنديكاى زێڕنگران /لقی هەولێر:

يه ك ئۆنسى زێڕ (31،1 گرام) بە 1880 دۆلار
یەک مسقاڵ زێڕی عەيار 24 بە 371 هەزار دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەيار 22 بە 340 هەزار دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەيار 21 بە 320 هەزار دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەيار 18 بە 278 هەزار دینار

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 123 هەزار دیناری عێراقی
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 143 هەزار دیناری عێراقی
100 پاوەنی بەریتانیی بەرامبەر بە 155 هەزار و 500 دیناری عێراقی
100 لیرەی تورکی بەرامبەر بە 16هەزار دیناری عێراقی
100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە 4440 دیناری عێراقی

 

هـ.ر.