مه‌سرور بارزانی: پێشوازی له پاڵپشتی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین بۆ رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تی فیدرالی
K24 - هه‌ولێر:
جه‌یمس كلێڤه‌رلی، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رایده‌گه‌یه‌نێت، هەبوونی په‌یوه‌ندییەکی به‌هێز لە نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالی عێراق، سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به‌هێزتر و به‌رده‌وامتر ده‌كات.
جه‌یمس كلێڤه‌رلی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23/9/2020، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه و له‌و‌باره‌یه‌وه گفتوگۆیان كردووه.
له به‌رامبه‌ردا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وه‌ڵامی جه‌یمس كلیڤه‌رلی داوه‌ته‌وه و تێێدا ده‌ڵێت: "به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جه‌یمس كلیڤه‌رلی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیمان ئه‌نجامدا، پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا وەک هەمیشە گرنگە و پێشوازی له پشتیوانی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی، کە پێویستە له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی دوولایه‌نه بێت، هاوكات له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ده‌ستووریش یه‌كبگرێته‌وه".