دوای په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، به‌غدا گرێبەستە کشتوکاڵییەکانی سەردەمی سه‌ددام لە کەرکووک و ناوچە كوردستانییه‌كان راده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دادی عێراق بڕیاریدا كاركردن به گرێبه‌سته‌كانی كشتوكاڵییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی سه‌ددام رابگرێت، ئەم بڕیارەش رێگری لەوەدەکات عەرەبە هاوردەکان بەپێی یاسا‌و گرێبەستەکانی سەردەمی سەددام، دەست بەسەر زەویوزاری جووتیارانی کورد دابگرن لەو ناوچانە.
نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23/9/2020 ده‌رچووه و تێیدا ئاماژه به بڕگه‌یه‌كی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق كراوه، كه تێیدا هاتووه: "ته‌واوی گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه كه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تیش كه‌ركووك ئه‌نجامدراون و له مادده‌ی 140ی ده‌ستووری كۆماری عێراق ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ره‌وشی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ دۆخی به‌ر له ئه‌نجامادنی ئه‌و گرێبه‌ستانه".
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه‌وه، هاتنی عه‌ره‌بی هاورده به پشتیوانی پۆلیسی فیدرالی عێراق له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه، به تایبه‌تیش له سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی قه‌زای دووبز له پارێزگای كه‌ركووك.
ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی دادی عێراق له‌كاتێكدایه، كه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا نیگه‌رانی له ره‌وشی جووتیارانی ناوچه كوردستانییه‌كان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك نیشاندا و رایگه‌یاند، له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: "بە تووندی ئیدانەی سیاسەتی بەعەرەبکردنی ناوچە کێشەلەسەرەکان و بە تایبەت لە کەرکووك دەکەین، دووپاتیشی دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرگیز ئەو جۆرە سیاسەتە قبوڵ ناکات، بە تایبەت گەڕاندنەوە و نیشتەجێکردنی خەڵکانێك کە دانیشتووی ڕەسەنی ئەو ناوچانە نین، ئەمە جیا لە داگیرکردنەوەی گوند و ناوچە کوردستانییەکان و دەرکردنی هاووڵاتییانی کورد و تورکمان لەسەر خاکی خۆیان و داگیرکردنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان و جارێکی دیکە بەخشینی بەو کەسانەی کە 35 ساڵ لەژێر سایەی ڕژێمی پێشوو، زەوییەکانیان داگیرکرد بوو. بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتانەش ، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راسپێردراوە سەردانی بەغدا بکات".