وەزیری ناوخۆی عێراق: بەگوێرەی دەستوور و یاسا کێشەكان چارەسەری دهكهین

K24 – ھەولێر:
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكێ ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حكومەتی عێراق كۆبووەوە، بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی جوتیارانی كەركووكی و پرسی داگیركردنی زەوی و زارەكانیان و مەسەلەی تەعریب لە ناوچەكانیان.
دوای كۆبوونەوەكە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان٢٤، عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زاری جوتیارانی کورد لە سنووری کەرکووك، گفتوگۆیان کردووە و لێکتێگەیشتنی تەواوییان هەبووە و بەگوێرەی دەستوور و یاسا هەر کێشەیەك هەبێت چارەسەری بۆ دەدۆزرێتەوە.
عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق گوتی:" لەسەر هەندێك بابەت قسەمان کرد، كه دهبێت بەگوێرەی بنەماکانی دەستوور کێشەکان چارەسەربکرێن. هێزە ئەمنییەکانیش بە یەکچاو سەیری سەرجەم پێکهاتەکان بکەن".
گوتیشی: "بڕیارەکانی دادگا لەسەرووی هەمووانەوە دەبێت، لەسەر کێشەکان لێکتێگەیشتنمان هەبوو، پەنا بەخوا هیچ کێشەیەك نابێت، کێشەیەکیش ئەگەر هەبێت، بە ئاسانی چارسەر دەبێت".