وەزیری ناوخۆ لەگەڵ شاندێكی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه‌

جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە راهێنان و هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرایەوە

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی جەنەڕال كەڤن كۆپسی، جێگری فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرەڕای خستنەڕووی رەوشی ئەمنی و سیاسی لە عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی، جەخت لەسەر گرنگی و بەردەوامیدان بە راهێنان و هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان كرایەوە.

هەروەها هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە سەرجەم ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە تیرۆریستان بەرز نرخێندرا، هەردوولا هیوایان خواست، ئەم هەماهەنگییانە بەردەوامییان هەبێت، بەتایبەتیش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كە تا ئێستاش داعش لەم ناوچانەدا ماون و هەڕەشەن بۆ سەر دانیشتووان و گوندنشینانی ناوچەكە.

H.B