پارتی و یه‌كێتی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌

كێشه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردن زیاتر ده‌بن
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان یاسای ئێستای ھەڵبژاردنەكانی عێراق رەتدەكه‌نه‌وه‌ و دەڵێن: ئەم یاسایەی ئێستا كەموكوڕی تێدایە و داوای ھەمواركردنەوەی دەكەن؛ چونكە پێیان وایە بەم شێوەیەی ئێستا زەرەرمەندی یەكەم كورد دەبێت.

بۆ ئەم مەبەستەش پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان سوورن لەسەر یەكخستنی ھەڵوێستەكانیان لەسەر یاسای ھەڵبژاردنەكانی عێراق و كۆبوونەوە لە دوای كۆبوونەوە ئەنجامدەدەن. نیازیانە لایەنەكانی دیكەش لە كۆبوونەوەكان بەشداری پێبكەن، ئەوان دەڵێن: ئەم یاسایه‌ی

ئێستا كەم و كورتی زۆری تێدایە و كورد تێیدا زەرەرمەندە، بۆیە دەبێ ھەمواربكرێتەوە.

ناكۆكییەكانی ئێستا فراوانتر بوونە، پێشتر ناكۆكییەكان تەنیا لەسەر بازنەكان بوو، كە بەگوێرەی ئەم یاسایەی ئێستا فرە بازنەیە، بەڵام ئێستا لەسەر كۆتای ئافرەتان و تەكنیكی ھەڵبژاردنیش ناكۆكی درووستبووە.

پلانی پارتی و یەكێتی وایە، پێكەوە ناڕەزایەتییەكانیان ببەنە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەكان گفتوگۆیان لەسەر بكەن، ئەمە لەكاتێكدایە 1ی حوزەیرانی ساڵی داھاتوو وەك وادەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكراوە.