دوایین قسه‌ی ماڵئاوایی سوارێز له بارسێلۆنا
لویس سوارێز له مه‌راسیمی ماڵئاواییكردنی له یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند كه ڕێز له بڕیاره‌كه‌ی رۆناڵد كومان ده‌گرێت و به جۆش و خرۆشه‌وه له چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندیكردن به ئاتڵێتیكۆ ده‌كات، گوتیشی: بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌و یانه مه‌دریدییه راوێژم له‌گه‌ڵ ئانتوان گریزمان و سیمیۆنی كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له هۆڵی بۆنه‌كانی یاریگه‌ی كامپ نوو، بارسێلۆنا مه‌راسیمێكی بۆ ماڵئاواییكردن بۆ لویس سوارێز ساز كرد
هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌كه له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا گوتی: خۆزگه لێره نه‌بام بۆ ئه‌وه‌ی ماڵئاوایی له هاوڕێیه‌كانم بكه‌م، خۆشترین 6 ساڵی ژیانم لێره تێپه‌ڕ كرد، له‌گه‌ڵ باشترین یاریزانه‌كانی مێژوو یاریم كرد.
سوارێز گوتیشی: كاتێك فیفا سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پاندم و ماوه‌یه‌كی زۆر له یاریكردن منی سڕكرد، هه‌موو جیهان لێم دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام بارسێلۆنا پێشوازی لێكردم، هه‌رگیز پێموا نه‌بوو رۆژیكدا بێت له‌و یانه‌یه یاری بكه‌م، بۆ من خه‌ون بوو، وه‌كو یاری پله‌یسته‌یشن وابوو، بۆ هه‌میشه سووپاسی بارسا ده‌كه‌م، كاتێكیش له مه‌شقه‌كان ماڵئاواییم له مێسی كرد، زۆر دڵته‌نگ بوو، پێم گوت ئاوها باشتره بۆ هه‌ردوولا، یانه‌كه یاریزانی لاوی هه‌یه و ده‌توانێت شوێنی من بگرێته‌وه و به مێسیم گوت له یاری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و ئۆروگوایی ده‌تبینمه‌وه.
له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی رۆناڵد كومان، هێرشبه‌ره نوێیه‌كه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌ڵێت: رێز له‌و گفتووگۆیه ده‌گرم كه له‌گه‌ڵ كومان كردم، رێز له‌و چه‌ند رۆژه ده‌گرم كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و راهێنانم كرد.
سوارێز ده‌شڵێت: راسته من كاتێك ماڵئاواییم له هاوڕێیه‌كانم كرد گریام، راستییه‌كه‌ی من مر‌ۆڤم، له ڕووی ده‌روونییه‌وه جیابوونه‌وه‌م له بارسێلۆنا زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست كردم، كاتێكیش بارسێلۆنا منی خسته نێو بازاری فرۆشتنه‌وه چه‌ندان گرێبه‌ستم له‌م ماوه‌یه بۆ هات، به‌ڵام من له نێوان هه‌موویاندا ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدم هه‌ڵبژارد.