ئه‌مه‌ریكا: وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كیلی كرافت، پێشبینی كرد، له دوو رۆژی داهاتوودا، وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه.
كرافت له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "العربیة" گوتی: ئه‌مه‌ریكا پلانی هه‌یه وڵاتانێكی زیاتر بچنه ناو پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
گوتیشی: وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی له دوو رۆژی داهاتوودا بڕیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌دات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هیواخوازن سعوودییه‌ش بچێته ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری كه‌ناڵه میدیاییه‌كان، هه‌ریه‌ك له عومان و مه‌غریب و سودان له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ن، كه ئاماده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه.
كه‌ناڵه‌كانی ئیسرائیل ئاشكرایانكردووه، له ئه‌بوزه‌بی ئه‌مه‌ریكا و سودان له باره‌ی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سودان و ئیسرائیل وتوێژیان كردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام.
ئه‌و كه‌ناڵانه باسیان له‌وه‌شكردووه، هۆكاری رێكنه‌كه‌وتنه‌كه قه‌باره‌ی ئه‌و هاوكارییه ئابووریانه بووه، كه ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌یداته سوودان.