نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی ئەمڕۆی نەوت

K24- هەولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە ئەمەش سەرەڕای ئەوەی لە هەندێک وڵات داوای قەدەغەی هاتووچۆ دەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی 04% بوو، نرخەکەی گەیشتە 41 دۆلار و 94 سەنت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، 38 سەنت بەرزبووەوە و بە 40 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەی ئێستا مەترسی لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە، تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە ئەوروپا، بەجۆرێک هەندێک وڵاتی ئەوروپی ناچاربوون، بڕیاری خێرا لە بارەی رێکاری نوێ بدەن.

بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا لەو وڵاتانەن رێکاری نوێ و تووندتریان گرتووەتەبەر.

Reuters