بۆ یه‌كه‌مجار دوای 17 ساڵ ئه‌مه‌ریكاییه‌كی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقایی له سێداره درا
K24 – هه‌ولێر:
میدیای ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، بۆ یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی 17 ساڵی رابردوودا، دادگای فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا سزای له‌سێداره‌دان به سه‌ر هاووڵاتییه‌كی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقایی جێبه‌جێكرا.
ئه‌و كه‌سه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقاییه ناوی كریستۆڤه‌ر ڤیالڤایه و تۆمه‌تبار كراوه به كوشتنی ژن و پیاوێك له ساڵی 1999 و سه‌ره‌نجام له زیندانی تیری هوت له ویلایه‌تی ئیندیانا له‌سێداره‌دراوه.
ئه‌مه‌ریكا له هاوینی رابردووه‌وه ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان و له مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه تا ئێستا حه‌وت كه‌سی له سێداره داوه.