سه‌رۆك بارزانی: خۆناچه‌مێنین

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له سێیه‌م ساڵیادی ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلوولی 2017، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به زمانی ئینگلیزی له رێی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ته‌نیا نووسیویه‌تی: "خۆ ناچه‌مێنین"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به نه‌شكانی ئیراده‌ی گه‌یشتن به هیواكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
"خۆناچه‌مێنین" یه‌كێك بوو له دیارترین ئه‌و قسانه‌ی له شه‌ڕی سحێلا له دژی چه‌كدارانی حه‌شد، یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان بۆ هاوڕێكانی به‌كاری هێنا و داوای لێ‌كردن، رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی حه‌شد و هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ببنه‌وه و گوتی: "خۆ نه‌چه‌مێنن".
سێ ساڵ به‌ر له ئێستا له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.