سه‌رۆك بارزانی له 25 ئه‌یلوولدا ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی گه‌یانده لوتكه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، گه‌وره‌ترین شانازییه‌ك كه به ژیانییه‌وه ده‌یكات، ئه‌و ژیانه پێشمه‌رگانه‌یه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئه‌یلوول له (11ی ئه‌یلوولی 1961)ـه‌وه هه‌ڵیبژاردووه و به‌رده‌وام خۆی به پێشمه‌رگه‌یه‌كی رێگه‌ی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان زانیوه و ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه له ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیدا، په‌یامی "خۆ ناچه‌مێنین"ی له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به زمانی ئینگلیزی بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و ژیانه سیاسی و تێكۆشانه مێژووییه‌كه‌ی درێژكراوه‌ی رێگه‌ی ئه‌و تێكۆشان و خه‌باته‌یه، كه سه‌ركرده كاریزماییه‌كانی كورد، هه‌ر له شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی و شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی و قازی محه‌ممه‌د و مسته‌فا بارزانی رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشی ئه‌یلوول له پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گرتبوویانه به‌ر.
ئه‌و له هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا چه‌كی خه‌باتی رزگاری له شان كردووه و له سه‌رووی ته‌مه‌نی 70 ساڵی وه‌ك كاریزمایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بانگی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی به گوێی دنیا دا.

سه‌رۆك بارزانی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو رێگه‌كانی دانووستان و چاره‌سه‌ری سیاسی له‌گه‌ڵ به‌غدا تاقیكرده‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌رده‌وام بوون له بڕینی بودجه و مووچه و درووستكردنی فشاری سیاسی و دژایه‌تیكردنی خه‌ڵكی كوردستان، كارتی ریفراندۆمی به‌رز كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵكی كوردستان بڕیار له باره‌ی ئه‌و چاره‌نووسه بدات، كه خۆی ده‌یه‌وێت و ده‌نگی پێ ده‌دات.
سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگ و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی هه‌ندێك گرووپ و ده‌ستی نه‌یار له ناوخۆ و ده‌ره‌وه دژی پرۆسه‌كه درووستیان ده‌كرد، سه‌رۆك بارزانی توانی هه‌ستی سه‌ربه‌خۆ خوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ناخی هه‌موو تاكێكه‌وه بهێنێته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و بیگۆڕێت بۆ ئیراده‌ی ئاڵنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو رێگرییه‌كان و رۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017 دا %93ی خه‌ڵكی كوردستان به "به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی" ده‌نگ بدات و به‌شداری ئه‌و پرۆسه مێژووییه بێت، كه سه‌رۆك بارزانی له شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه (11ی ئه‌یلوولی 1961)ه‌وه چه‌كی بۆ له شان كردبوو.

راگه‌یاندنی ئۆفیسی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، به‌رهه‌مێكی میدیایی له ژێر ناونیشانی "ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی.. شكۆ و شانازی" بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و به‌رهه‌مه ڤیدیۆییه، باس له تێكۆشانی خه‌ڵكی كوردستان و خه‌باتی بێ وچانی سه‌رۆك بارزانی بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ كوردستانیان له هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهاندا یادی رۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017 ده‌كه‌نه‌وه، كه تێیدا %93ی خه‌ڵكی كوردستان له راپرسییه‌كی سه‌رتاسه‌ریدا به‌شداریان كرد و ده‌نگیان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.