محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ریفراندۆم وه‌ڵامێكه بۆ داگیركاری و ئه‌مڕۆ یادی بڕیارێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ینه‌وه
K24- سلێمانی:
لە ساڵیادی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، ھەموو ئەوانەی دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی، سوورن لەسەر دەنگەکانیان، بەشێك لە سەرکردە سیاسیەکانیش لەم رۆژەدا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ریفراندۆم تاپۆیە و کورد ھەر دەبێت ببێت بەدەوڵەت.
له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: ریفراندۆم وه‌ڵامێكه بۆ داگیركاری و ئه‌مڕۆ یادی بڕیارێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ینه‌وه.
هاوكات رێکخراوی کوردستان دیالۆگ كه یەکێکە لەو رێکخراوانەی کار لەسەر پرسە نیشتمانیەکان دەکات، کارزان سەلام، پاریزەر و ئەندامی ئه‌و ریکخراوه ده‌ڵێت: رێكخراوه‌كه‌یان بڕیاریداوە ھەمو ساڵێك یادی ریفراندۆم بۆ سەر بەخۆیی کوردستان بکاتەوە، تا ئەوکاتەی کورد دەگاتە ئامانجی خۆی و دەبێت بەدەوڵەت.
ئەوانەی دەنگیان به بەلێ دابوو، لەم رۆژەدا جگە لەیادکردنەوەی ٢٥ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٧، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، دەنگیان بەفیرۆ ناچێت و کورد ھەر سەربەخۆ دەبێ.
H.B