توركمانانی كه‌ركووك داوای دوورخستنه‌وه‌ی راكان جبووری ده‌كه‌ن
K24- كه‌ركووك:
ژمارەیە تورکمانی کەرکووك داوای دوورخستنەوەی پارێزگاری سه‌پێندراوی کەرکووك لە پۆستەكەی دەکەن و پێیان وایە، راکان جبووری بووه‌تە کێشەی نێوان پێكھاتەكان و هەڕەشە بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی له‌و شاره.
هه‌روه‌ها به‌وه‌ش تۆمەتباری دەکەن، کە مافی تورکمانەکان نادات و خەریکی تەعریبکردنی کەرکووکە.
له‌و باره‌شه‌وه عه‌باس ئاوچی، كه هاووڵاتییه‌كی توركمانه ده‌ڵێت: "ئێمەی تورکمان نوێنەرمان نیە، بێ کەسین، سیاسیەکانمان تەنها بەرژەوەندی خۆیان دەوێ، ئێمە خۆمان نوێنەرایەتی خۆمان دەکەین".
هاوكات لەپاڵ تورکمانەکان، کوردیش لەدۆخەكە ناڕازین و داوای گۆڕانکاری ئیداری لەشارەکەیان دەكەن.
توڕه‌یی تورکمانه‌كان گەیشتووه‌تە ئاستێك، کە داوا لە نوێنەرەکانیان دەکەن لەگەڵ کورد رێکبکەون و ئەم پارێزگارەی ئێستا لە پۆستەکەی دووربخەنەوە.
نزیك دەبێتەوە لە سێ ساڵ، بارودۆخی کەرکووك نائاساییە و حاکمێکی سەربازی حوکمی دەکات، شارەکە پڕ بووە لە هێزی سەربازی و بارودۆخی ئەمنیش ناجێگیرە.
H.B