لە لەندەن ساڵیادی ريفراندومی سەربەخۆیی کوردستان کرایەوە

K24- ئەوروپا:
یادی ریفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستان لەبهردهم ئۆفیسی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا له لهندهن كرایهوه و، پارتی ئازادی کوردستان و دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی و رەوەندی کوردی لە بەریتانیا له چالاكییهكهدا ئاماده بوون.
رزگار علی، بەرپرسی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی بە کوردستان ٢٤ی ڕاگەیاند، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو ئامادەبووان، بە گوڕوتینێکی گەورهتر بە ئامادەبوونی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان، یادەکەیان بە ئاڵای کوردستان و سرودی ئەی رەقیب و بانگکردن بەدەنگی بەرز و وتنەوەی بە ڵێ بۆ ریفراندۆم، بەلێ بۆ سەربەخۆیی سێهەم ساڵیادی ریفراندوم پیرۆزکرا.
H.B

