نووسینگهی نهجمهدین كهریم: ریفراندۆم زەرورەتێکی نەتەوەیی بوو بۆ نیشاندانی خواستی گەلەکەمان

K24- كهركووك:
بهبۆنهی سێیهم ساڵیادی ریفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستان، نووسینگهی نهجمهدین كهریم، پارێزگاری پێشووی كهركووك راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تێیدا جهختی كردهوه، ئهنجامی رۆیفراندۆم وەك فاکتەرێکی نەتەوەیی بۆ پرسی نەتەوەیی گەلەکەمان دەمێنێتەوە و دەکرێت هەنگاوەکانی داهاتوومانی لەسەر بنیادبنێن لە بەردەم جیهاندا.
دهقی راگهیهندراوهكهی نووسینگهی نهجمهدین كهریم:
هاونیشتیمانیانی ئازیزی کەرکووك و کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگەکانی پاراستنی خاك و نیشتمان
ئەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر پرۆسەی گشتپرسی (ریفراندۆم) بۆ سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان و کەرکووك و ناوچە دابڕێندراوەکان كه لە 2017/9/25 ئەنجامدرا.
بەڕێزان... پڕۆسەی گشتپرسی زەرورەتێکی نەتەوەیی بوو بە ئاراستەی نیشاندانی خواستی گەلەکەمان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوکات هەنگاوێکی مێژوویی بوو، بۆ رەتکردنەوەی ئەو غەدرە مێژووییە، کە زیاتر لە سەدەیەك بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجامدراوە.
هاونیشتمانی ئازیز... ئەم پرۆسەیە وەك فاکتەرێکی نەتەوەیی بۆ پرسی نەتەوەیی گەلەکەمان دەمێنێتەوە و دەکرێت هەنگاوەکانی داهاتوومانی لەسەر بنیادبنێن لە بەردەم جیهاندا.
هەر بۆیە لە یادی سێ ساڵەی رێفراندۆمدا، سوپاس گۆزاری خۆمان بۆ هەڵوێستی نیشتمانیانە و ئیرادەی بەرز و خۆڕاگری هاونیشتمانیان دەردەبڕین.
بەزر و پیرۆزبێت یادی سێ ساڵەی گشتپرسی لە باشووری کوردستان.
سەرربەرزی و نەمری بۆ شەهیدانی پاراستنی کوردستان و کەرکووك
نووسینگەی
د. نەجمەدین کەریم
2020/9/25
H.B