پەرلەمانی عێراق یاسای ھەڵبژاردن تاوتوێ دەكات

K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ شەممە 26/9/2020 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن كۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی بەرنامەی كار، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەکە تایبەت کراوە، بە تەواوکردنی گفتوگۆ دهربارەی بازنەکانی هەڵبژاردن، لە پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران.
ههر دهربارهی ههڵبژاردن، عەبدولحوسەین هنداوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنهكان رایگەیاند "دەبێت پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سەرپەرشتی بکرێت، بە مەرجێک سەروەری عێراق پارێزراوبێت، هەروەها رەتیکردەوە، هیچ ناکۆکییەک لەنێوان حکومەت و پەرلەمان، لەسەر کاتی دیاریکراوی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەبێت.
بڕیارە لە 6/6/2021 ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت، بەڵام تائێستا لایەنەكان لەسەر یاسا پرۆسەكە رێكنەكەوتوون.