پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره‌ی سبه‌ی چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران دابه‌ش بكرێت و پاره‌كه‌ش له بانك ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جووتیاران راسته‌وخۆ وه‌ریبگرن.
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر، به وێبسایتی كوردستان 24ی راگه‌یاند، پاره‌كان پێشتر گه‌یشتووه و ئێستاش چه‌كه‌كان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌ش بكرێن، به‌ڵام له‌به‌ر گرتنه‌به‌ری رێكاری خۆپارێزی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 27/9/2020 وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م له ژماره پسووله‌ی 140 تاكو 440 دابه‌ش ده‌كرێت.
هێمن سه‌ید موراد راشیگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه‌ش 28/9/2020 قۆناغی دووه‌م چه‌كی پاره‌ی جووتیاران له ژماره‌ی پسووله‌یی 441 تاكو 846 دابه‌ش ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌و دوو قۆناغه هاتووه 8 ملیار و 805 ملیۆن دیناربووه، بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووش داوایان كردووه بڕی پاره‌ی پێویست بۆ جووتیاران ره‌وانه بكرێت.
ئه‌مساڵ سایلۆی هه‌ولێر 110 تۆن به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیارانی وه‌رگرتووه، بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستانیش له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرالییه‌وه له‌كۆی به‌رهه‌می نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن تۆن، ته‌نیا 390 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رده‌گیرێت.