یاریزانێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە هەوڵی کوشتنی دەدرێت

ئێمرێ ئاشیک، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تورکیا و یانەی گالەتەسەرای ئەم وڵاتە، لەلایەن یاگمور ئاشیکی هاوسەریەوە هەوڵی کوشتنی دراوە.

رۆژنامەی حوریەتی تورکی ئاشکرایکردووە، هاوسەری یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان ماوەیەک لەمەوبەر لە یەکتری جیابونەتەوە و هاوسەرەکەشی لە پێناو بەدەست هێنانی سەروەت و سامانەکەی، داوای لە کەسێک کردووە بەرامبەر کوشتنی ئەو یاریزانە هاوکاری بکات و ئامادەیە یەک ملیۆن پاوەندی پێ بدات، بەڵام دواتر ئەو کەسە دوای چەندین راهێنان کردنی لەسەر ئەم کارە، پێگووتووە ناتوانێت ئەم کارە بکات و پاشان پۆلیسی ئاگادار کردووەتەوە و یەکسەر ئەو ئافرەتەش دەسگیر کراوە.

ئەو کەسەی کە ئەم هەوڵەی ئاشکرا کردووە، لە دانپێدانەکەی گووتوویەتی کە یاگمور سەرەتا داوای لێکردووە لە پێناو کوشتنی هاوسەرەکەی هاوکاری بکات و ئەویش لە بەرامبەردا یەک ملیۆن پاوەندی پێدەدات، بەڵام ئەو نەیتوانیوە ئەو کارە بکات و دواتر پێشنیاری بۆ کەسێکی دیکە کردووە.