سەرۆکی حکومەت داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ دانیشتنه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌بێت و گوتارێك له‌سه‌ر كۆی دۆخی هه‌نوكه‌یی پێشكه‌ش ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت رێك بخات، کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لە سەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم، رێڕەوی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی، شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گوتارێك پێشکەش دەکات.

بە پێی ماددەی 66 بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆك وەزیران دەتوانێت داوای دانیشتنی پەرلەمان بکات، بۆ ئەوەی روونکردنەوە لە سەر بابەتێك بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لە ماوەیەکدا کە لە 14 رۆژ تێپەڕ نەکات، ئەو دانیشتنە رێك بخات.

H.B