گهشتی ئاسمانی ھەولێر بەڕووی چەند وڵاتێكی دیكەدا دەكرێتەوه
K24- ههولێر:
گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودهوڵهتی ھەولێر و چەند وڵاتێکی دیكه دەستیان پێکردەوە، لە ناویشیاندا وڵاتی تورکیا، كه ھەفتانە سێ گەشت لە ھەولێرەوە بۆ ئهو وڵاته ئەنجام دەدرێن بە پێچەوانەشەوە.
ئهحمهد هۆشیار، بەڕێوبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەڵێت: گەشتی بەشێکی زۆر لە وڵاتان دەستیان پێکردووهتەوە و لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکیش گفتوگۆ کراوە، کە ھێڵە ئاسمانیەکانیان دەست بە گەشتهكانیان بکەنەوە و ئێستاش رۆژانەش گەشیان بۆ زۆربەی وڵاتان ھەیە.
هاوكات لاوەند شێخ مەموندی، سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت: دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لەگەڵ بەشێك لە وڵاتان كهرتى گەشتیارى و بازرگانی باشتر دەکات و ھەنگاوێكيشە بۆ ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە، ئەوانەشی ئێستا گەشت دەکەن، کۆمپانیاکانی بازرگانی و ئەو بازرگانانەن، کە گەشتی گرنگیان ھەیە.
ئێستا لە نێوان عێراق و تورکیادا مانگانە بە شێوەیەکی سنوردار 20 گەشت ئەنجام دەدرێت، كه ھەفتانە سێ گەشتيان لە رێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێرهوه ئەنجام دەرێن، زیاتر لە 9 ھێڵی ئاسمانیش دەستیان بە گەشتەکانیان کردووهتەوە و لە داھاتوویەکی نزیکیشدا گەشتی دوو ھێڵی دیكهی ئاسمانیش له نێوان ههولێر لهگهڵ عهمان و ئهوروپا دەست پێدەکاتەوە.
H.B