تومەنی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت

تومەنی ئێرانی داڕما

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێگەی بۆنابستی تایبەت بە بەھای دراوەكان، دوای ئەوەی تومەنی ئێرانی لە ماوەی ئەمساڵدا بەھۆی فشاری ئابووری و سزاكانی ئەمەریكا بەسەر وڵاتەكە بەرامبەر بە دۆلار داڕما، لە دوایین مامەڵەكاندا خراپترین ئاستی لە مێژوویدا تۆماركرد و گەیشتە نزمترین ئاست.

لە دوایین مامەڵەكانی دراودا دۆلارێكی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی ئێران بۆ 2 ھەزار و 885 تومەن بەرزبووەتەوە لە كاتێكدا كە سەرەتای ئەمساڵ بە ھەزار و 332  مامەڵەی پێوەدەكرا، ئەوەش بەو مانایە دێت كە تومەنی ئێرانی ھەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی، بەھاكەی بەرێژەی 116.5% لەدەستداوە.