لیڤەرپوول گورزێکی کوشندەی پێکەوتووە

لیڤەرپوول پێش یارییەکەی بەرامبەر ئارسێناڵ گورزێکی کوشندەی پێکەوتووە و بە هۆی پێکان لە تواناکانی ئالیسۆن بێکەر و ئالکانتارا بێ بەش دەبن.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاشکرای کردووە ئالیسۆن بێکەری گۆڵپاریزی بەڕازیلی و تیاگۆ ئالکانتارا ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی لیڤەرپوول بە هۆی پێکان لە دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەیان بەشدار نەبوون و ئەستەمە بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ئارسێناڵ لە گەڕی سێیەمی پرێمەرلیگ بەشداری بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە ئەو دوو یاریزانە بریارە بەیانی سبەی دوو شەممە لەلایەن تیمی پزیشکی یانەکەیانەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت لە پێناو بەشداری کردنیان لە یارییەکە.