مانچێستەر سیتی بەرگریکارێکی دیکەی دەوێت

رۆبن دیاس بەرگریکاری پۆرتوگاڵی یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵی پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەکات.

خۆرخێ خێسۆس راهێنەری یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵی پشت راستی کردەوە رۆبن دیاز بەرگریکاری یانەکەیان کە بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، بەم زووانە یانەکەیان جێدێڵێت و پەیوەندی بەم یانەیەوە دەکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە لەم چەند رۆژەی داهاتوو گەشتی بەریتانیا بکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و دواتریش واژۆ کردنی گرێبەستەکەی.

سەرچاوەکانی بەریتانیا بڵاویان کردووە، بەرگریکارەکەی بێنفیکا بەرامبەر 50 ملیۆن پاوەندی روودەکاتە مان سیتی و لە بەرامبەردا ئۆتامێندی بەرگریکاری ئەو یانەی دەچێتە یانە پۆرتوگاڵیەکە.