ئه‌نقه‌ره گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی په‌كه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی باره‌گایه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستانی له ناوچه سنوورییه‌كان بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا، 7 چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان كوژراون.
له به‌رامبه‌ردا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له پارتی كرێكارانی كوردستان زانیاری له باره‌وه‌ی ئه‌و بۆردومانه و زیانه گیانی و ماڵییه‌كانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی میدیاییدا له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی بۆردومانه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای توركیا له ناوچه‌ی حه‌فتانین، بۆردومانی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانی كردووه و 7 چه‌كدار به‌و هۆیه‌وه كوژراون.
هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له باره‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاندووه، زانیاری بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌و زانیاریانه پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.
Terör örgütü PKK’ya yönelik operasyonlarımız kararlılıkla sürüyor.
— T.C. Millî Savunma Bakanlığı (@tcsavunma) September 27, 2020
Irak kuzeyindeki Haftanin bölgesinde keşif ve gözetleme vasıtalarıyla tespit edilen ve eylem hazırlığında olduğu belirlenen 7 PKK'lı terörist, SİHA’larımızla etkisiz hale getirildi.#MSB #TSK pic.twitter.com/sYcsxelW4y