له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵی نویی خویندن 150 هه‌زار قوتابی گه‌ڕانه‌وه پۆله‌كانی خوێندن
K24- هه‌ولێر:
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان یەكەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندی 2020 - 2021 لێدا، بەمه‌ش ئەمڕۆ نزیكەی 150 هه‌زار قوتابی پۆلی دوازدەی ئامادەیی به مه‌رجی جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە گەڕانەوە ھۆڵەكانی خوێندن، بڕیاره له 10ی مانگی داھاتووش پۆلی یەكەم و دووەمی بنەڕەتی دەرگای قوتابخانەكانیان بەڕوودا بكرێتەوە.
قوتابیانی پۆلی 3 بنەڕەتی تاكو 11 ئامادەیی لە قوتابخانە گشتییەكان بە رێگەی ئەلكیترۆنی دەست بە خوێندنەوەی وانەكان دەكەن، قوتابخانە تایبەتەكانیش دەتوانن بە ئۆنلاینیش دەست وانەكان بكەنەوە.
ئاڵان حه‌مه سه‌عید، وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌م پاكێجه‌دا، وردەكاری لەسەر بڕیاری خوێندنی ئەلیكترۆنی بۆ قۆناغەكانی دیكە دەخاتەڕوو.
H.B