لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی 260 میلۆن دینار بۆ خوێندنی کوردی لەکەرکووك خەرجکرا

ئه‌و هاوكارییه‌ به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركووك چاره‌سه‌ر ده‌كات
kurdistan24.net

K24- كه‌ركووك:

لەسەر بڕیار و راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 260 میلۆن دینار وەك قۆناغی یەکەم بۆ خوێندنی کوردی لەکەرکووك خەرج کرا.

له‌و باره‌شه‌وه‌ شێرزاد ره‌شید كاكه‌، بەڕێوه‌به‌ری بەشی خوێندنی کوردی لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی کەرکووك گوتی: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بەشێکی زۆر لە کێشەکانمان چارەسەر دەکات و بەڵێنی هاوکاری دیکەشمان پێی دراوە.

لەکەرکووك زیاتر لە 500 قوتابخانەی کوردی هەیە، لەگەڵ بوونی 7 هەزار فەرمانبەر و مامۆستای کورد، ئەمە جگە لەوەی 100 هەزار قوتابی له‌ سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ لە قوتابخانە کوردیەکان دەخوێنن.

H.B