ڤاکسینی دژه كۆرۆنا ژیانی ملیۆنان نەهەنگ دەخاتە مەترسییەوە
K24- هه‌ولێر:
چالاکوانانی ژینگە ترسیی خۆیان له‌وه نەشارده‌وە کە رزگارکردنی ژیانی ملیۆنان مروڤ هەڕەشەیە بۆ لەناوبردنی ملیۆنان نەهەنگی "قرش".
بەپێ هەواڵێكی سکای نیوز، بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە ئەگەری کوشتنی زیاتر لە نیو ملیۆن نەهەنگی "قرش"، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دەرهێنانی ئەو زه‌یتەی لە گیانی ئه‌و جۆره نه‌هه‌نگه‌دا هه‌یه، كه بۆ درووستكردنی پێكوته‌كه سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.
زانایان دەڵێن: "یەکێك لەو پێکهاتانه‌ی بۆ درووستكردنی ڤاکسینی دژی كۆڤید 19 بەکاریده‌هێنن، بریتییه له زەیتی سرووشتی جگەری نەهەنگی قرش، کە ماددەی سکوالینی تێدایە و بەرگری لەش به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسه‌كه به‌هێز ده‌كات".
ئێستا ئه‌و مادده‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "گلاسكۆ سمیث كلاین"ـی به‌ریتانییه‌وه بۆ درووستكردنی چاره‌سه‌ری ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌كارده‌هێنرێت.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 مانگ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، کە تا ئێستا به‌هۆیه‌وه زیاتر لە ملیۆنێك کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر لە 33 ملیۆن کەسیش تووشی په‌تاكه بوونه، هیشتا هیچ ڤاکسینێك بۆ پەتا جیهانیەكه په‌سه‌ند نه‌كراوه، له‌كاتێكدا ئێستا زیاتر لە 7 جۆر ڤاکسین لە قۆناخی سێیەم و پێش پەسەندکردندان و جیهان چاوه‌ڕوانی پێكوته‌یه‌كی كاریگه‌ره.
H.B