جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان زیان بە توركیا دەگەیەنێت

روو ئابوورییەکەی گرژی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی هەوڵەکانی باشووری قەوقاز، ئازەربایجان چاوی بڕیوەتە هەرێمی 'ناگۆرنی لە قەرباغ' کە خاوەن ئیدارەیەکی سەربەخۆیە و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ ئەرمینیا هەیە و 90%ـی دانیشتووانەکەی بە رەچەڵەک ئەرمەنن.

سەرەڕای ئەوەی ناگۆرنی کاراباخ هەڵکەوتەی جوگرافییەکەی شاخاوییە و رێگە بە ئەرمینیا دەدات بەسەر ئازەربایجان زاڵ بێت، کە ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت گاز، دانیشتووانی ئەو هەرێمە بە شێوەیەکی سەرەکی پشتیان بە کشتوکاڵ بەستووە و سوودیان لەو ژمارە رووبارە و باران بارینی وەرزی وەرگرتووە کە لە ئاودیری و بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاری دەهێنن، هەروەها بەشێکی دیکەی دانیشتووانی ئەو هەرێمە کاری ئاژەڵداری و پیشەسازی دەکەن.

هاوکات هەرێمی ناگۆرنی کاراباخ هاوشێوەی ئەرمینیا و زیاتر لە ئازەربایجان ئابوورییەکەی پشتی بە کشتوکاڵ و کانزاگەری بەستووە، چونکە شاخەکەی دەوڵەمەندە بە کانزای بە نرخ وەک زێڕ و مس، هەروەها ئەرمینیا بە هاوبەشێكی بازرگانی گرنگ و سەرەکی هەرێمی ناگۆرنی کاراباخ دادەندرێت.

ھەرچەندە ساڵی 1994 ئەرمینیا و ئازەربایجان رێککەوتنی ئاشتیان واژۆکرد، بەڵام ئازەربایجان لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی لێدەکرێت، و ئەرمینیاش لە هەموو پڕۆژە هەرێمییەکانی ناوچەکە وەک درێژکردنەوەی بۆری نەوت و گاز بۆ ئەوروپا بێ بەشە، کە لە ئازەربایجانەوە بەسەر سنووری جۆرجیا بۆ تورکیا درێژدەبێتەوە.

لە هەمان کاتدا ئەرمینیا، لە ژێر گەمارۆدا تێدەپەڕێت بەوەی سنوورەکەی لەگەڵ ئازەربایجان لە لایەک و لە لایەکەی دیکشەوە لەگەڵ تورکیا داخراوە، تەنیا دوو دەروازەی سنووری بچووکی هەیە لە باشوورەوە لەگەڵ ئێران و لە باکووریشەوە لەگەڵ جۆرجیا، هەروەها ئەرمینیا و هەرێمی ناگۆرنی کاراباخ ساڵانێکە بە رەوشێكی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕن، هاوکات وەک دراوسێکانیان هیچ دەرچەیەکی ئاویشیان نییە.

لە کاتێکدا ئازەربایجان، پشت بە هەناردەی نەوت و گاز دەبەستێت، وزە سەرچاوەیەکی سەرەکی وڵاتەکەیە و 90%ـی داهاتی وڵاتەکە پێکدەهێنێت، لە بەرامبەردا ئەرمینیا پشت بە گەشتیاری و هەناردەکردنی کانزا بە نرخەکان و کانزانی دیکە دبەستێت،  کەرتی پیشەسازی پێکهێنەرێکی سەرەکییە لە کۆی بەرهەمی ناوخۆی ئەرمینیا، داهاتەکەی دەگاتە 14 ملیار دۆلار.

هەروەها سەرەڕای ئەوەی کۆی بەرهەمی ناوخۆی ئازەربایجان زیاتر لە 47 ملیار دۆلارە، بەڵام داهاتی تاک لە نێوان هەردوو وڵات وەک یەکە و نزیکەی 4600 دۆلار دەبێت.

لە رووی دانیشتووانیشەوە، 10 ملیۆن کەس لە ئازەربایجان دەژین، لە کاتێکدا دانیشتووانی ئەرمینیا نزیکەی 3 ملیۆن کەس دەبێت.

دانیشتووانی ناگۆرنی کاراباخ 150 هەزار کەسە و کۆی بەرهەمی ناوخۆکەی نزیکەی 710 ملیۆن دۆلارە، هاوشێوەی ئەرمینیا پشت بە گەشتیاری دەبەستێت بەوەی سرووشتەکەی دڵڕفێنە و چەندین چیای تێدا هەڵکەوتوون و دەوڵەمەندە بە ناوچەی شوێنەواری.

گرژی و ناکۆکییەکان نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بە هەڵگیرسانی جەنگ بووەتە مژارێکی سەرەکی جیهانی، چونکە هەڕەشەی گەورە لە دابینکردنی وزە بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا دەکات و دەورێکی باڵای لۆجستی هەیە لە ناوچەکە.

هەروەها شارەزایان پێیان وایە، هەڵکشانی گرژییەکان، بە شێوەیەکی راستەوخۆ هەڕەشە لە هێلەکانی نەوت گازی سروشتی دەکات، کە لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستەوە بەرەو بازاڕەکانی جیهان درێژبوونەتەوە.  چەقی بە یەکگەیشتنی سێ گەورە بەرمهەمهێنەری گازی سرووشتییەک لە جیهان کە ئەوانیش رووسیا و ئێران و ئازەربایجان، هەروەها سێ گەورەترین ئەو وڵاتانەی بە شێوەیەکی سەرەکی پشتیان گاز بەستووە وەک، ئەرمینیا، جۆرجیا و تورکیا.

لەلایەکی دیکەشەوە شارەزایان دەڵێن، هەڵکشانی رووبەڕوبوونەوەی سەربازی هەڕەشەیەکی گەورە دەبێت، لەسەر نەوت و ژێرخانی گاز لە ناوچەکە، زەرەرمەندی سەرەکیش تورکیایە، چونکە ئەنقەرە بە شێوەکی سەرەکی پشتی بە گازی ناوچەکە بەستووە.

هاوکات هێڵی بۆری گازی سرووشتی باشووری قەوقاز بەرەو ئانادۆڵ درێژبووەتەوە، کە هەوڵێکی سەرەکی تورکیایە بۆ ئەوەی پشت بەستی بە وزەی رووسیا کەمبکاتەوە، و ساڵانێکە تورکیا دەیەوێت سەرچاوەکانی هاوردەی وزەی هەمەجۆر بکەن.

بە گوێرەی راپۆرتەکان، رووسیا گاز بە نرخێکی زۆر بە تورکیا دەفرۆشێت و لە بەرامبەردا ئەوروپییەکان بە نیوە نرخ لە رووسیا دەکڕن، کە ئەوەش هۆکاری سەرەکییە رووسیا دەیەوێت خۆی لە گازی رووسی بە دوور بگرێت.

هەروەها گرێبەستی کڕینی گاز لە نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ هێناوە و لە مانگی نیسانەوە دانوستاندەکان لەنێوان هەردوو لایەن وەستاوە، لە بەرامبەردا تورکیا پەیوەندییەکانی وزە لەگەڵ ئازەربایجان پەرە پێداوە و هێڵی سەرەکی گازی باکۆ - تبلیس- ئەرزرۆم کە گازی ئازەربایجان بەرەو تورکیا درێژ دەبێتەوە بە ناوچەی سنووری تاڤۆش لە ئەرمێنیا تێدەپەڕێت کە شەڕ وپێکدادەنەکە لەو ناوچەیە روویداوە.