موعجیزه...تۆتی ته‌نیا به ده‌نگی كه‌سێكی له بێهۆشی رزگار كرد
هه‌وادارێكی فرانچێسكۆ تۆتی دوای 9 مانگ بێهۆشبوون به په‌یامێكی ئه‌م یاریزانه‌ی پێشووی ئیتاڵیا ژیانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئیلینا ماتیلی كچه یاریزانی 19 ساڵانه‌ی یانه‌ی لازیۆ 9 مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی رووداوێكه‌وه له یه‌كێك له یارییه‌كان كه‌وته دۆخی بێهۆشی، به‌ڵام به بیستنی په‌یامێكی فرانچێسكۆ تۆتی هه‌ڵده‌ستێته‌وه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، فرانچێسكۆ تۆتی به بیستنی هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئیلینا راسته‌وخۆ چووه‌ته نه‌خۆشخانه و چاوی به‌م خانمه یاریزانه كه‌وتووه كه یه‌كێكه له هه‌واداره‌كانی .
له كاتی بێهۆشیه‌كه‌ی تۆتی په‌یامێكی ڤیدیۆیی ئاراسته‌ی ئیلینا كرد و پێی ده‌ڵێت هه‌رگیز خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات و بجه‌نگێت بۆ ژیان، ده‌نگی ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی رۆما كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م خانمه دروست كردووه و وایكردووه له جێگه‌كه‌یدا هه‌ڵسێته‌وه.