ئەردۆغان: توركیا میراتگری شارستانیەتی عوسمانییە و دهمانهوێت ئاشتی لە ناوچەكەدا زیندوو بكهینهوە

K24- ھەولێر:
سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، وڵاتەكەت بە سیفەتی ئەوەی نەتەوەیەكی میراتگری شارستانییەتی عوسمانی و ئاشتییە لە دەریای ناوڕاستدا، دەیەوێت جارێكی دیكە كەشوھەوای ئاشتی لە ناوچەكەدا زیندو بكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە لە گوتەیەكیدا لە میانی كۆڕێكدا بە ناوی "یاسای نێودەوڵەتی دەریایی و رۆژەھەڵاتی ناوەڕاست"، ئەردۆغان گوتی: توركیا گرژی لە دەریای ناوەڕاستی ناوێت، بەڵكو ئاشتی و ھاریكاری و ئینساف و دادپهروهریی دەوێت".
گوتیشی: با دەریای ناوەڕاست جارێكی دیكە بكەینه دەریاچەی ئاشتی، و ئاوەكەی بە ناكۆكییە نوێیەكان پیس نەكەین.
جەختیشیكردەوە لە سەر ئەوەی "توركیا وڵاتێكی دەریای ناوڕاستە، و وەك چۆن لە مێژوودا و لە ئەمڕۆدا میوانی ئەم ناوچەیە نەبووە، بەڵكو خاوەن ماڵ بووە".
ھۆشدارییشی دایە وڵاتانی كارا لە ناوچەكەدا و گوتی: ھەر ھەنگاوێك لە دەریای ناوەڕاست بگرێتەبەر، راستەوخۆ كاریگەری لە ئاساییش و ماف و بەرژەوەندییەكانی وڵاتی ئێمە دەبێت". ئاماژەشیكرد، یەكێتی ئەوروپا نەیتوانی دەرفەتی دیبلۆماسی بقۆزتەوە بۆ چارەسەركردنی تەنگژەكە و ملكەچی یۆنان و قوبرس بوو.
گوتیشی: دەكرێت كێشەكانی دەریای ناوەڕاست لهرێگای كۆكردنەوەی گشت وڵاتە كاراكان لە سەر یەك مێزی گفتوگۆ، چارهسهر بكرێن، نەك لهڕێگهی پهراوێزخستنی ھەندێكمان. جەختیشیكردەوە، ئاشتی لە دەریای ناوەڕاست بەدی نایەت ئەگەر توركیا و كۆماری باكووری قوبرس نەخرێنە ناو ھاوكێشەكەدا.
كاری پشنكین و گەڕان بەدوای نەوت و غازدا لە دەریای ناوەڕاست لە لایەن توركیاوە، بووە مایەی ناكۆكی و گرژی لە نێوان خودی توركیا و ھەر یەك لە یۆنان و قوبرس و ژمارەیەك لە دەوڵەتانی ئەوروپی و ھەوڵەكانیش بۆ كەمكردنەوەی ئەو ناكۆكی و گرژییانە بەردەوامن.